شاکر بوری، تەنزپەردازی خەڵکی ئابادان، دوای فشاری میدیاکان و پشتیوانی جەماوەری ئازاد کرا.ئازادکردنی کاتی شاکەر لە کاتێکدا بوو کە دەسەڵاتدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ئابادان لە وەڵامی بنەماڵەی بوری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدیعای بێ ئاگاییان لە چارەنووسی ئەم تەبزپەردازە کردبوو.
ڕۆژی سێشەممە 10ی پووشپەڕ، شاکر بە تەواوی تەندروستیەوە چووە ناو بینای بەرێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی تیرۆریست لە ئابادان و دوای ئەوە هیچ هەواڵێکی لەسەر نەبوو. سیستەمی دادوەری گەندەڵ ئەم ڕەخنەگرە تەنزپەرستەی حکومەت بە "تاوان دژی ئاسایش" تۆمەتبار کردووە.