ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە ڕایگەیاند: ئەمریکا و ڕژیمی اخوندی لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئازادکردنی شەش ملیار دۆلار داهاتی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. هێندێک له ڕاپۆرتەکان باس له گواستنەوەی زیندانیانی ئەمریکی له زیندانی ئێڤین بۆ هۆتێل دەکەن.