پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران

بەردەوامی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران
خە‌باتمیدیا

خەباتمێدیا: ڕێکخراوە سەربەخۆکانی خوێندکاران دەڵێن کە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە لانیکەم ١٥ خوێندکاری زانکۆی عەڵلامە تەباتەبایی لە لایەن "دامەزراوەیەکی ئەمنییەوە" بانگهێشت کراون.
 ئەم دامەزراوانە ڕایانگەیاندووە کە هەروەها پێشتر بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی و زانکۆی تەربیەت مۆدەریسی تاران ڕایانگەیاندووە که لە  لایەن دامەزراوەئەمنیەکانی ڕژیم بانگهێشت کراون.
 لە لایەکی دیکەوە خوێندکارانی زانکۆی بووعەلی هەمەدان ڕایانگەیاندووە کە لە سەروبەندی دەستپێکی ساڵی خوێندندا ٢٠٠ خوێندکاری ئەم زانکۆیە "شوێنی نیشتەجێبوونیان هەڵوەشاوەتەوە".
 لە چەند حەوتووی ڕابردوودا سەرەڕای داخستنی پۆلەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی دەسەڵات و لیژنەی دیسپلینی زانکۆکان ژمارەیەکی زۆر خوێندکاریان بانگهێشت کردووە و سزای ڕەچاو نەکردنی ڕەوشت و ڕێسا بۆ بەشێکیان دەرکراوە.
 لە نموونەیەکدا شەش خوێندکاری ڕاگیراوی زانکۆی عەڵلامە تەباتەبایی لە ٢٨ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بە ئاگادارکردنەوەی حوکمێکی لێژنەی دیسپلین کە لە وەرزی دووەمدا خوێندنیان قەدەغە کراوە، ئاگادارکراونەتەوە.
 زانکۆکان لە سەردەمی بزووتنەوەی "ئازادی_ژیان_ئازادی" لە ئێران یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکان بوون و چالاکانی خوێندکاری و خوێندکارە ناڕازییەکان ڕووبەڕووی گرتن و فەرمانی دادوەری و دیسپلین و بێبەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ بوونەتەوە.


1 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران

بەردەوامی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن