پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕی ئاسنگەرانی تاران 

ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕی ئاسنگەرانی تاران 
خە‌باتمیدیا

خەباتمێدیا: ئاژانسی هەواڵی تەسنیم, سەر بە سپاس ترۆریستی پاسداران لە زاری وتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژاندنەوەی تاران بڵاوی کردووەتەوە، کە پاساژێکی سێ قات لە بازاڕی ئاهەنگەران لە بازاڕی گەورەی تاران ئاگری گرتووە، بەڵام لە ڕووداوەدا کەس بریندار نەبووە. بە وتەی تەسنیم، لەم ڕووداوەدا نزیکەی ٣٠ کۆگا و دوکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. پاش ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان و نزیک بوونەوەی ساڵیادی شۆڕشی ژینا, کە بازاڕیان و کاسبکاران ڕۆڵێکی گرنگیان تێدا گێڕا, ئەگەری بەئەنقەست ئاگرتێبەردانی شوێنە گشتیەکان لە لایەن سپای ترۆریستی پاسدارن و دەست و پەیوەندیەکانی زۆرتر خۆی ئەنوێنێت.


1 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕی ئاسنگەرانی تاران 

ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕی ئاسنگەرانی تاران 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن