خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژێک دوای ئازادکردنی کاتی، جارێکی دیکە گیراوەتەو.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ڕۆژنامەنووسە دوای گرتنی بۆ زیندانی قرچك گواستراوەتەوە. ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، نازیلا مەعرووفیان دوای دانانی کەفالەتی ٣٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. شایانی باسە بەوتەی دایکی نازیلا, گرتنی ناوبراو لەگەڵ توندوتیژی و لێدان و سوکایەتی بووەو بە مشت لە پشتی سەریان داوە و پاش وەدەنگ هاتنی دایکی نازیلا بۆ ئەو هەڵسووکەوتە نەشیاوە, بەکرێگیراوان وتوویانه هەر وەک ژینا ئەمینی, کچەکەی تۆش دەکوژین.