خەباتمێدا: ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، وشیار قادری ناسراو بە "دەوڵەت" و لوقمان سوخەنوەر، ناسراو بە "گەردی"، خەڵکی گوندی "شیناوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە، بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. هێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی وشیار قادری و لوقمان سوخەنوەر و ناوبراوانیان گرتوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.