کارناسێکی حکومی بە ناوی ئەمانوڵڵا قەرایی موقەدەم، لە بارهی سەپاندنی پڕۆژە یاسای حیجابی زۆری وریایی دا و وتی ئەم پڕۆژە یاسایە شکست دەهێنێت. هەلوومەرجی کۆمەڵگە لە تەقینەوەی دووبارەدایە و دەبێتە هۆی شەرمەزاریەکی گەورەتر. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆ ناڕەزایەکی زۆر لەناو خەڵکدا هەیە. جگە لە تێچووی زۆر و دۆخی ژیان، کۆمەڵگا لە ڕووی فکرییەوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە. ئەمانوڵڵا قەرایی موقەدەم لە درێژەدا ووتی: ئەم کۆمەڵگەیە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی پێش شەهید کرانی ژینا ئەمینی و ناڕەزایی لەناو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بناغەی داناوە. وەک بینیمان کە لە ڕۆژانی موحەڕەمدا خەڵک چ دروشمگەلێکان دەوتەوە.