پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریەکی بەپەله‌

ئاگاداریەکی بەپەله‌
هه‌واڵنێر ئارێز

داوا لە بەڕێزان کاک مستەفا هیجری و کاک مستەفا مەولودی دەکەم بە زوویی بۆ کۆتایی هاتنی ئەو کێشەیەو گەمارۆی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵگرن

 هاونیشتمانیانی تیکۆشەر!

هێزولایەنە کوردستانیەکان!

پێشمەرگەی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شەوی هەینی لە سەر شەممە و تا ئەمڕۆ٠Ž شەممە گەمارۆی دەستەێک لە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان داوە لە چیای هەڵگورد بە مەبەستی شەڕو پێکدادان. لەگەڵ ئەوەی سازمانی خەبات پێوەندی بە هەردوو لایەنی حیزبی دیموکڕاتەوە کردووە بوه‌‌‌ بۆ ئارام کردنەوەی وەزعەکە، بەڵام بە داخەوە هەنگاوی بە کردەوەیان بۆ کۆتایی هێنانی ئەو گەمارۆیە هەڵنەگرتوە. بەم ئاگاداریە ، داوا لە بەڕێزان کاک مستەفا هیجری و کاک مستەفا مەولودی دەکەم بە زوویی بۆ کۆتایی هاتنی ئەو کێشەیەو گەمارۆی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵگرن.

هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە هەر کێشەێک بۆ پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ڕووبدات کاک مستەفا هیجری و کاک مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانم.

بابەشێخ حوسەینی

شەممە ١ ی ژوئەنی ٢٠ ١٩


5 ساڵ و 5 مانگ و 20 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگاداریەکی بەپەله‌

ئاگاداریەکی بەپەله‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن