ئیلاهە عەسکەری، وێنەگر و بلاگەر، کە بەم دواییە گەڕابووەوە بۆ ئێران، ڕۆژی چوارشەممە "لە دەرەوەی بەڕێوەبەری پاسپۆرت" گیراوە.
بە وتەی براکەی خاتوو عەسکەری، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە بۆ وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەکانی و مۆبایلەکەی چووەتە بەڕێوەبەری پاسپۆرت، کە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵات لە فڕۆکەخانە, لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەوانەش تویتەر، دوای پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونی, ناوبراو لەلایەن بەکرێگیراوانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەڤین.