پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی مسی سونگون ئاگری تێبەردرا

ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی مسی سونگون ئاگری تێبەردرا
خە‌باتمیدیا

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی حکوومەتی ڕۆکنا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ئۆتۆمبیلی مەعبود عەباسزادە، بەرپرسی کارگێڕی مسی سونگون، لە بەردەم ماڵەکەی، لەلایەن گەنجانی ئازایخوازی ئەو شارە ئاگری تێبەردرا.
شایانی باسە که بەرێوەبردنی کارگێڕی مسی سونگونی وەرزەقان ڕێگری لە زیاتر لە ٧٠ کرێکار کرد بۆ چوونە شوێنی کارەکەیانەوە.
 بەپێچەوانەی بەڵێنەکانی ئیدارەی کارگێڕی مسی سۆنگون و دەسەڵاتدارانی حکوومەتی پارێزگاکە, داواکارییەکانی کرێکاران و هەروەها ئازادکردن و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان جێبەجێ نەکراوه. تەنانەت ژمارەیەک لە کرێکاران لە ۱۸ی گەلاوێژدا گیراون کە بووە هۆی کۆتایی مانگرتنی کرێکاران. پاش ئەوەش دامەزراوە ئەمنییەکان دەستیان بە گرتنی بەرفراوانی کرێکاران و نزیکەی ٤٠ کەس کرد و بەشێک لە کرێکارانیان گرت و دوای ڕاگرتنی چەند ڕۆژێک بە کەفالەتی ٥٠٠ و ٧٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کران.  هەروەها لە ٢٦ی پووشپەڕدا کۆمپانیاکە کارتی هاتوچۆی زیاتر لە ٣٠ کرێکاری گرت و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەیانی کرد.
تا ئێستا هەم کرێکاری گیراو و هەم کرێکاری دەرکراو کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ۷۰ کەس، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو کۆمپانیاکەوە.


1 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی مسی سونگون ئاگری تێبەردرا

ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی مسی سونگون ئاگری تێبەردرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن