خەباتمێدیا: دەفتەری کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کە بە ئۆفاک ناسراوە، هاووڵاتییەکی ئێرانی و هەروەها کۆمپانیایەکی تۆمارکراوی لە سەنگاپور و ئیمارات خستە لیستی سزاکانەوە.
ئەم کارە بە مەبەستی نوێکردنەوەی لیستی کەس و دامەزراوە سزادراوەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێساکانی "دژە تیرۆر" ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم دەفتەرە، ئەو کەس و کۆمپانیایە ئاماژەپێکراوە، کەوتوونەتە بەر سزای پەیوەست بە تیرۆری جیهانی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئۆفاک، هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی "بێهنام شەهریاری" کەوتۆتە ژێر سزاکانی پەیوەست بە یاساکانی "دژە تیرۆر".
ئەم کەسە بە چەندین ناوی تری وەک حەمید حسێنی و سەید عەلی ئەکبەر میروەکیلی و سەید حەمیدرەزا شاهچەراغی ناسراوە و دیار نییە لە چ وڵاتێکدا دەژیت.