خەباتمێدیا: سەرچاوە ئاگادارەکان هەواڵی گیرانی ئەندامانی خانەوادەی کومار دەرئۆفتادە "شەهیدی شۆڕشی ژینا" یان لە ڕۆژی لەدایک بوونی ئەم ئازادیخوازەدا ڕاگەیاندووە. بڕیار بوو بنەماڵە و کەسوکاری کومار لە ڕۆژی لەدایک بووی لە گۆڕی کوڕەکەی یادی لەدایک بوونی کوڕەکەی بگێڕن کە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە گیراون. حەسەن دارەفتادە، باوکی کومار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە گیرابوو و هەڕەشەیان لێکرد کە ڕێوڕەسمی لەدایکبوونی کوڕەکەی ئەنجام نەدات.