محەممەد ئیسماعیل ئەکبەری بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە لە ئێران، سەبارەت بە پەرەسەندنی نەخۆشیی شێرپەنجە لەو وڵاتە هۆشداریی دا و ووتی، ئێران لەم بوارەدا لە ڕیزی ١٠ ووڵاتی یەکەمی جیهان دایه. ناوبراو له درێژهی قسهکانی ڕایگهیاند که ئێران لهنێو ئهو ووڵاتانه دایه که زۆرترین گەشەی نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەیە.
بەرپرسی ناوەندەی لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە، پێشگرتن لە شێرپەنجەی وەک ئەرکی دەسەڵات و حکوومەت ناو برد و ڕایگهیاند که،
گۆڕانکاری وپیسبوونی ژینگه هۆکارێکی سهرهکیه بۆ زیادبوونی شێرپهنجه و دەسەڵات گرینگیی پێ نەداوە و لە ئێستادا دیاردهی پیسبوونی ژینگه ڕوو له زیادبوونه و ئهو گۆڕانکاریانهش کاری شهو ڕۆژێک نیه بهڵکو نزیک به ٢٠ ساڵ دەخایەنێت تا کهسێک تووشی نهخۆشی شێرپەنجە دهکات.
ئەکبەری ئاماژەی بەوەدا کە ساڵانە لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ١٥٠ بۆ ١٦٠ ئێرانی تووشی شێرپەنجە دەبن و لە ڕووی گەشەی شێرپەنجەوە ئێران لە ڕیزی ١٠ وڵاتی سەرەکی جیهاندایە. ئهکبهری باسی له خراپی کوالیتی دهرمان کردو ههروهها گلهیی له پێدانی دهرمانی نهشیاو و بێ کهڵک کرد و ڕایگهیاند که ئەو دەرمانانەی بە قاچاخ دەهێنرێنە ووڵات و لە زۆر حاڵەتدا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر چارەسەری نەخۆشەکە نییە و ئێران ۳۰ ی لە سەد زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان شیمی دەرمانی بۆ نەخۆشەکان بە کار دەهێندرێ و هەروەها ۹٤/٧ لە سەد پشکنین بۆ نەخۆشەکان لە ڕێگەی ئێم ئار ئای دەست نیشان دەکرێ و ڕێنوێنیەکان و چاودێریە زانستی و عیلمیەکان لە بەر چاو ناگیرێ.