ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گلاوێژ لە کاتی یاری نێوان تیمی تۆپی پێی تراکتۆر سازی و پرێسپۆلیس، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەنساری، کەریم ئیسماعیل زادە، مێهدی ناسرزادە و ئیبراهیم ڕەزایی گیراون. بە پێی سەرچاوە هەواڵێکان، ئەم کەسانە لە دەروازەی یاریگای سەهەند (یادەوەری) لە شاری تەورێز گیراون. به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ئیبراهیم ڕه زایی دوای گیرانی بۆ زیندانی ناوه ندی تەورێز ڕاگوێزراوه. دادگای بە ناو ئینقلابی تەورێز بۆ ئازادکردنی کاتی عەبدوڵڵا ئەنساری، کەریم ئیسماعیل زادە و مێهدی ناسرزادە، بە بەهای ٩٠٠ میلیۆن تۆمان دیاری کرد. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گیرانی ئەو هاوڵاتیانە بڵاونەکراوەتەوە.