خەباتمێدیا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم پێنج ژن لە چەندین شاری کوردستان خۆیان کوشتووە.
خەباتمێدیا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم پێنج ژن لە چەندین شاری کوردستان خۆیان کوشتووە.
رۆژی شەممە ١١ی جۆزەردان، ژنێکی لاوی خەڵکی ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”مەهین محەممەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە رێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە لایەکی دیکەوە، رۆژی هەینی 10ی جۆزەردان، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار بە ناوی ”سارا ئیسماعیلی“ بە هۆی ئەوەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار کراوە شوو بە خزمێکی خۆیان بکات لە سەردەشت بکات، خۆی کوشتووە.
هەمان رۆژ لە شاری کرماشان ژنێکی دیکە بە ناوی ”گولپەری ئەمیری“ بە هۆی دەمەقاڵە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵواسیوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردووش ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”کەژاڵ مەحموودی“ خۆی کوشتووە.
لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیەش، ژنێکی ٢٠ سالە بە ناوی ”کوبرا ئەسەدی“ بە هۆی کێشە لەگەڵ خێزانەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.