شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئومید مەزڵووم لە زیندانی مەهاباد

بەردەوامیی بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئومید مەزڵووم لە زیندانی مەهاباد
sazmanixebat.com

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۳گلاوێژی ۱٤٠۲ هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتی مەهاباد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئومێد مەزڵوومی تەمەن ٣٩ ساڵ کە دەکەوێتە گوندی ئەتمیش و ناوبراویان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی گرتوە وە گواستییەوە بۆ شوێنێکی نادیار.سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ، بەسەر گیرانی ئومید مەزڵووم، چارەنووسی ناوبراو هەروا ناڕوونە و لە زیندانی مەهابادە.
شایانی باسە ئۆمید مەزڵووم برای موحسن مەزڵووم، زیندانیی سیاسیی کوردە ،کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی محەمەد فەرامەرزی، پژمان فەتحی و وەفا ئازەربەر لە دەوروبەری ورمێ گیرابوون.

1 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامیی بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئومید مەزڵووم لە زیندانی مەهاباد

بەردەوامیی بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئومید مەزڵووم لە زیندانی مەهاباد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن