ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، خەدیجە مەهدیپوور خەڵکی شاری ئەیوان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکران گیرا و بۆ بەندیخانەی ئیلام گواسترایەوە.
ناوبراو سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و بەناو ئینقلابی رژیم لە ئیلام بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی دەسەڵات سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. خەدیجە مەهدیپوور لە ساڵی ١٣٦٥ لە دایکبووە و خەڵکی شاری ئیوانی غەرب سەر بە پارێزگای ئیلامە کە چەندین جار بە هۆی چالاکی سیاسی گیراوە و زیندانی کراوە.