خەباتمیدیا: جێگری پەروەردەی سەرەتایی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم ڕایگەیاند کە پەرەسەندنی ئاماری وازهێنان لە خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی و کۆتا ئاماری ئەوانەی کە هەر لە یەکی سەرەتاییەوە ناونووسییان نەکردووە گەیشتووەتە ١٦٠هەزار قوتابی کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرە و جێی نیگەرانییە و دەبێ بەرپرسان لێی بکۆڵنەوە.
بەپێی ئاماری ئەو ناوەندە، ژمارەی قوتابییانی بەجێماو لە خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی، لە مەودای سێ دەورەی خوێندن بەرەو هەڵکشانی زیاتر چووە، بە شێوەیەک کە لە ساڵی خوێندنی ١٣٩٥ و ١٣٩٦ ژمارەی بەجێماوان لە خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی ١٦١هەزار و ٨٦٨ کەس بو وو لە ساڵی خوێندنی ١٣٩٩ و ١٤٠٠ ئەو ژمارەیە بەرز بووەوە بۆ ٢١٠ هەزار و ٢٢١ کەس و زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە خوێندن بەجێماون لە چینی هەژار و کەمداهاتن.