خەباتمێدیا: ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، حوكمی ئێعدامی شۆڕش مروەتی کە لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی سەقز ڕای كردبوو و دواتر دووبارە گیرابوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتن" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.