پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی کچێکی منداڵ لە شاری سەردەشت

خۆکوشتنی کچێکی منداڵ لە شاری سەردەشت
sazmanixebat.com

خەباتمێدیا: لە نزیک پردی شەهیدان لە شاری سەردەشت تەرمی بێ گیانی شاپەرەک قاسمی، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان دۆزرایەوە.
هەندێک سەرچاوە هۆکاری مردنی گوماناویی ئەو منداڵەیان بۆ خۆکوشتن بە بازدانی بۆ نێو بەنداوی سەردەشت گەڕاندووەتەوە.
دەوترێت ئەو منداڵە ساڵانێک لەمەوبەر دایک و باوکی لەیەکتر جیابوونەتەوە و لەگەڵ مامە بەساڵاچووەکەی باوکی ژیاوە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی ورد لەسەر چۆنیەتیی مردنی ئەم منداڵە نییە، بەڵام هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە تەرمی شاپەرەك بۆ لێكۆڵینەوە بۆ پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە.
لە کاتێکدا کە هەواڵی خۆکوشتنی منداڵێکی ١٢ ساڵان لە هەر شوێنێکی جیهان بە کارەساتێکی مرۆیی دادەنرێت، دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ئەمنی ڕژیم لە شاری سەردەشت هەوڵی کەمکردنەوەی فەزیحەی حکوومەت بە زیادكردنی تەمەنی ئەو منداڵە دەكەن.


1 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوشتنی کچێکی منداڵ لە شاری سەردەشت

خۆکوشتنی کچێکی منداڵ لە شاری سەردەشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن