پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی لە ئێراندا بەردەوام لە هەڵکشاندایە

خۆکوژی لە ئێراندا بەردەوام لە هەڵکشاندایە
sazmanixebat.com

  • خەباتمیدیا: بەپێی ئامارە حکوومەتییەکان، ڕۆژانە ١٣ کەس لە ئێراندا خۆیان دەکوژن.
    ڕۆژنامەی "ئێعتیماد" بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی ڕژیم نووسیویەتی کە خۆکوشتن لە ئێران لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠% زیادی کردووە و لە نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتەوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەت لە ساڵێکدا زیادی کردووە.
    به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته و ئاماره‌کان, له ئێران ڕۆژانه زیاتر له ١٣ که‌س خۆیان ده‌کوژن و زۆربه‌‌ی خۆکوشتنەکانیش کەسانی تەمەن ١٥ بۆ ٣٥ ساڵن.
    هەروەها دوایین ڕاپۆرتی "پێوەرەکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی" دەریدەخات کە لە دەیەی ٩٠ی زایینیدا زیاتر لە ٤٠ هەزار حاڵەتی خۆکوشتن لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار کراوە کە دەکاتە دوو بەرابەری ئاماری کوشتن (قەتڵ) لەو وڵاتەدا.
    نووسەری ئەم ڕاپۆرتە پێداگری لەسەر لەوە دەکاتەوە کە زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن لە ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ساڵانی ١٣٩٠دا خەڵک تووشی توندترین قەیرانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی بوون.


1 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژی لە ئێراندا بەردەوام لە هەڵکشاندایە

خۆکوژی لە ئێراندا بەردەوام لە هەڵکشاندایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن