بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵەکان، دامودەزگا ئەمنییەکانی رژیم لە شاری مەهاباد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، فشاریان خستووەتە سەر دوکاندار و بازاڕیانی ئەم شارە و بە پڕكردنەوەی بەڵێننامە هەڕەشەیان لێكردوون بۆ ئەوەی خۆیان لە داخستنی دوكانەكانیان بەدوور بگرن.