دوابە پشتگوێخستنی دۆسییەی پێنج کەس لە گیراوانی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، چالاکانی مەدەنیی ئەم شارە بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕایانگەیاند کە دووشەممە ٦ی خەرمانان، سەعات ٩:٣٠ خولەکی بەیانی لە بەردەم فەرمانداری رژیم لەو شارە کۆبوونەوەیەکی نارەزایی بەڕێوە دەبەن .
بڕیارە خەڵک لەگەڵ کەسوکاری گیراوەکان بە بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە ناڕەزایەتیی خۆیان بخەنە بەردەم دەسەڵاتداران. لەم بانگەوازەدا داوا لە هەموو خەڵکی سەراوڵە کراوە کە بەشداری ئەم کۆبوونەوە بکەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بێبڕیاری و خراپی دۆخی گیراوەکان.