ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢، شەهروز حسێن پوور، برای ئازاد حسێن پوور، بانگهێشتی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد کرا و هێزە ئەمنییەکان ئاگاداریان كردوونەوە کە خۆی و خوشکەکانی، مافی چوونەدەرەوەیان نییە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەكان بە شەهروز حوسێن پوورییان ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا پاسپۆرت و مۆبایلی ئەندامانی خانەوادەکەی ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بكات و لە ئەگەری هەر چالاكییەكیان لە دنیای مەجازیدا بە توندترین شێوە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكرێ.