شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات وەک پێویستیەکی مێژوویی

سازمانی خەبات وەک پێویستیەکی مێژوویی
هۆگر خەبات

ساڵی ١٩٧٩ زایینی بەرانبەر بە ١٣٥٧ ی خۆری لە گەڵ جۆڵەی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە شەقامەکاندا بۆ دەربڕینی نارەزایەتی و بناژۆکردنی سیستەمی گەندەڵی پاشایەتی، هەوڵەکانی جەماوەری کوردستانیش بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حیزب و لایەن و کەسایەتی سیاسیەکاندا لە راگەیاندنەکانی ئەو کات دەگەیشتە گوێی خەڵک و حکومەتەکانی جیهان. داخوازی ڕەوای خەڵک لە قۆناغێکدا تەنیا رزگاری و بناژۆکردنی دەسەڵاتی ستەمکاری پاشایەتی بوو... بەڵام دروشمەکان پیشڕەوتر لە دەنگی شەقام بوو... ووتەی رۆژنامەکان رەنگین تر لە روخسارەکان بوو و داخوازیەکانیش بە چەندها پلە، لە داخوازی تاک و کۆمەڵگا بەرەوسەرتر بوو... ئەوەی دەبینرا شەقامێکی تەواو ڕۆشنبیرانە نەبوو، بەڵکوو مانشێتێکی پێشڕەوانە بوو، ئاڵایەکی ڕەنگین کە بەدەست هەوێنی بیری ئەو کۆمەڵگایە وە دەشەکاوە...

هەوێنێک کە لە حوجرە و زانکۆکان بۆ بەرپرسایەتیەکی پیرۆز ڕچەی سەختی خەباتی هەڵبژاردبوو.

 ڕاستی ڕووداوەکانی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ تا ١٣٥٩ لە کوردستان ئەوە بوو کە کەسانی لێهاتوو، سیاسەتوان، زانا و تێکۆشەر کە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی و سیاسیان لەناو خەڵکدا بوو، لە پێشەوەی جەماوەر وەڕێ کەوتبوون، دەرکەوتبوون، چالاک بوون و گیان لەسەر دەست و بە بێ سڵ کردنەوە لە سامی ستەمگەر، پشت لە هەموو بەرژەوەندییەکانی تاکخوازانە و دنیایی، بە ڕاشکاوی خواستی سەرەکەی ئینسانی و نەتەوەییان دەووت و پێداگریان لەسەر دەکرد. خاڵی بەستنەوەی کەسایەتیەکان و خواستی شەقام و کۆمەڵگا بە تایبەت لە کوردستاندا قەوارەیەکی مۆدێرن بوو بە ناوی حیزب. سیاسەتوان و خەباتکاری کورد بە باشی بوونی حیزبیان وەک پێکهاتەیەکی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتی بە پێویست زانیبوو و هەر لە ساڵەکانی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی هەوڵیان بۆ دامەزراندنی دابوو... بە بێ بوونی حیزب ئەو هەوڵانەی بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و مافەکانی ئینسانی دەدرێت، تەنانەت تۆماریش ناکرێت... حیزبی کوردی بە هەموو کەم و کوڕی و هەڵە و گرفتەکانیەوە هەتا ئێستاش قەوارەیەکی سیاسی و خەباتکارانەی بێ جێگرەوەیە.

هەرچەند لە وڵاتانی دیکتاتۆر و داخراودا بەر بە هەموو کۆگا و دامەزراوە و سازمانێکی کۆمەڵایەتی دەگیرێت مەگەر ئەوەی لە ژێر سێبەر و چاوەدێری ئەو رژیمانە دا بن، بۆیە رژیمی تاران هەتا ئێستاش نەیتوانیوە هیچ قەواریەکی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان بخاتە ژیر رکێفی خۆی یان مەجبووری بکات خواست و یاسا و رێساکانی قەبووڵ بکەن.

کورتەی باسەکە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تایبەت حیزبی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کاتێک لە ناوبازنەی دەسەڵاتی سیستەمەکانی سیاسی و حکومەتی ناوەند دا نەبوون و هەمیشە رۆڵی خۆیان وەک خەباتکار و نەیاری دەسەڵاتی ناوەندی و ڕەخنەگری دەسەڵات پاراستووە... لە کاتی ڕووخاندنی سیستەمی پاشایەتیدا ڕێبەر و ووتەبێژی کۆمەڵگا و شەقام بوون و داخوازی و داواکاری ڕەوای جەماوەریان بە راگەیاندن و میتینگ و دانیشتنەکان بڵاوکردۆتەوە و دوای دامەزرانی حکومەتی نوێش ڕێگای خەباتیان درێژە پیداوە

حیزبی کوردی بێجگە لەوەی پێکهاتەیەکی سیاسی و موبارزاتی بووە، میدیای جەماوەری و تریبوونی خواست و ئێرادەی چین و توێژەکانیش بووە.  بۆیە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لاوان و ئافرەتان و بیر جیاوازان پێگەی ئەندامیەتی حیزبی کوردیان بۆ گەیشتن بە خواستە ڕەواکانی خۆیان و بەرە و جەمارەکەیان هەڵبژاردووە. حیزبێک کە لەناوخۆیدا ڕێک بوون و پێکەوە بوون و پێکەوە ژیان فێردەکات و لەدەرەوش خەبات و سیاسەت و راگەیاندن بەڕێوەدەبات.

۵ ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزراندنی قەوارەیەکی بەهێزی سیاسی و خەباتکاری و نەتەوەییی کورد ، ساڵرۆژی هاتنە دی  خەونی بەرەی کۆن و نوێ و ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبێکی سیاسی کوردستان لە ژێر ناو و ئاڵای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەموو خەڵکی کوردستان و لە جوغرافیا و مێژووی کوردستان پێرۆز بێت.

10 مانگ و 29 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات وەک پێویستیەکی مێژوویی

سازمانی خەبات وەک پێویستیەکی مێژوویی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن