پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
ده‌بیرخانه‌

رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ۱٤۰۲ی كۆچی خۆری،كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و چەند كەس لە ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێشوازیان كرد لە بەڕێز كاك عومەر ئیلخانیزادە جێگری سكرتێری گشتی و وەفدی هاوڕێی‌ لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران.

 لە دیدای نێوان وەفدی كۆمەڵەو سازمانی خەبات پێوەندی دۆستانەی دوو لایەن، هەلومەرجی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، شۆڕشی ژینا،هەلومەرجی ئێران و پێوەندی و دۆستایەتی لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی سەرانسەری لە ئێران و ناوچەو جیهان قسەو باسی لە سەر كرا. سەبارەت بە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژیناو گرینگی ئەو شۆڕش و ڕاپەڕینە جەماوەرییە لە كوردستان و ئێران، ڕادەی هاوكاری هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران بە گشتی و لە پەیوەند بە ساڵوەگەڕی ئەو ڕاپەڕینە سەرانسەرییە بە تایبەت قسەی لە سەر كرا. لە گەڵ باس كردنی چەند تەوەری دیكە، هەردوولا لە سەر بەردەوام بوون بە پەیوەندی دۆستانە،پێداگریان لەسەر هاوكاریی نێوان،کۆمەڵە و سازمانی خەبات کردەوە.


1 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن