پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا گرتنی کەسوکاری شەهیدانی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی ژینای له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ مەحکووم کرد

ئەمریکا گرتنی کەسوکاری شەهیدانی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی ژینای له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ مەحکووم کرد
خه‌باتمیدیا

جێگیری نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران، له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتێری پێشوو) له‌سه‌ر تۆقاندن و ڕه‌شبگیری که‌سوکاری شه‌هیدان و ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی ژینا په‌یامێکی ناڕازی بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا به‌وردی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌و گیراوانه‌ ده‌کات و ئەم هەوڵە ڕوونەی ڕێژیمی ئێران بۆ ترساندنی خەڵک کە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شه‌هیدکرانی ژینا ئەمینی مەحکووم دەکەین. به‌پێی هه‌واڵی ته‌شکیلاتی و ناوه‌نده‌کانی خه‌به‌ر له‌ کوردستانی ئێرانه‌وه‌، ڕژیم له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو دا و تاکو ئێستا نزیک به‌ ٧٠٢ که‌سی له‌ گه‌نجان و تێکۆشه‌رانی کورد، به‌ بیانوی جیاوازه‌وه  له‌ شاره‌کانی کوردستان زیندانی کردوه‌، که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌کاته‌ نزیک له‌ ٥٢%ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ دوو مانگی ڕابردوو دا له‌ ئێران زیندانی کراون. به‌پێی هه‌واڵه‌ ته‌شکیلاتیه‌کانمان زۆرتری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گیراون تاکو ئێستا ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپه‌رین و که‌سوکاری دژبه‌رانی ڕژیمن.


1 ساڵ و 2 مانگ و 20 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا گرتنی کەسوکاری شەهیدانی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی ژینای له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ مەحکووم کرد

ئەمریکا گرتنی کەسوکاری شەهیدانی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی ژینای له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ مەحکووم کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن