شەوی ڕابردوو، ١٠ی خەرمانانی١٤٠٢، یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران بە دەستی كەسانی چەکدار لە زاهیدان کوژرا.ناسنامەی ئەم بەکرێگیراوە بە "حوسێن شەهرەكی" ڕاگەیەندراوە.دەگوترێ شەهرەكی یەکێک لەو كەس و فەرماندانەی سپای پاسداران بووە کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە شەڕی سپای پاسداران لە سووریە هەبووە.گرووپی چەکداری "ئەنسار ئەلفەرقان" لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەتی خۆی بەرپرسیارێتیی کوشتنی ئەم ئەندامەی پاسدارانی لە ئەستۆ گرتووە.