میشێل تەیلۆر، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریکا له شۆڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕژیمی ئاخوندی پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداری له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌و ڕژیمه مه‌ترسیداره‌و، هیچ جێگایه‌کی له‌مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا نیه‌و ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی وڵامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی تاران بدرێتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ڕژیمی ئاخوندی و بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو ڕێژیمە، بە پێشینەی گەورەی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و گرینگینەدانی تەواو بە بنەماکانی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، بەربژێری نەگونجاون بۆ هەر پۆستێکی فەرمی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها دەسبەسەرکردن و ڕفاندنی هونەرمەندان و هاووڵاتییانی ئێرانی بابەتێکی دیکەیە کە ڕیژیمی ئێران بە ئاشکرا بێڕێزی بە مافی مرۆڤ و ئازادی دەکات.