خەباتمیدیا: محەممەد جەباری، دادستانی رژیم لە شاری سنە، دۆسییەی "ئاریان خۆشگوار" کە بە دەستی بەکرێگیراوانی رژیم شەهید کرا، بە داخراوی ڕاگەیاند.
"ئاریان خۆشگوار"، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی سنە، لە ٢٦ی خەزەڵوەر و لە شۆڕشی جەماوەری ژینادا لە گەڕەکی حاجیئاوای ئەم شارە، بە چەقۆ و باتۆم لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانی دەسەڵات لێیدرا و چووە كۆماوە و دوای نزیکەی چوار مانگ شەهید کرا.