لە ڕووداوێکی سەختی نێوان سەمەند و پراید لەسەر ڕێگای مەریوان- سنە پێش گەیشتن بە گوندی شێخ عەتار، کەسێک گیانی دا و ٥ کەسیش بریندار
بوون. لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێیەم ڕووداوە کە لە ڕێگاکانی مەریوان ڕوویداوە. ڕێگاوبانی خراپ، ئۆتۆمبێلی كوالێتی نزم، كەمیی نیشانەكانی ئاگادار كردنەوە و لێخوڕینی خێرا لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەم ڕووداوانەن.