خەباتمیدیا: شەهلا چووپانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵەی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی رژیم لە ئەم شارە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی" بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
شەهلا چووپانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەیان لە سەقز، گیرا ە.
بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە و دواجار بە دانانی بارمتە تا بەشێوەیەکی کاتی لە ناوەندی چاکسازیی ئەم شارە ئازاد کرا.