خەباتمێدیا: بە پێی ئەو هەواڵانەی دەست کەوتوون، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانان، بەکرێگیراوانی پاسەوانی زیندان هێرشیان کردە سەر بەندی هەشتی زیندانی ئێڤین
و زیندانییە سیاسییەکانیان کە ٩ کەس بوون، لە زیندان دەرهێناوە
ناوی ٩ زیندانیی سیاسی بریتین لە سەعید ماسووری، ئەفشین بایمانی، هەمزە سواری، محەممەد شافعی، سامان سەیدی، حوسێن گەچلوو، مەسعوودڕەزا ئیبراهیمی نژاد، لوقمان ئەمین پوور و موتەلیب ئەحمەدیان.
بەکرێگیراوانی خامنەیی ماڵ و موڵکی ئەو زیندانیانەشیان تاڵان کردووە.
ئەم زیندانیانە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشانە بۆ بەرپەرچدانەوەی دووبارەبوونەوەی ڕاپەڕین و دروستکردنی کەشێکی سەرکوت و خنکاندنە لە زیندانی ئێڤین.