خەباتمێدیا: دوا بەدوای راگەیاندنی گەمارۆدانی بەشی پترۆشیمی رژیمی ئاخوندی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەو گەمارۆی
خەباتمێدیا: دوا بەدوای راگەیاندنی گەمارۆدانی بەشی پترۆشیمی رژیمی ئاخوندی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەو گەمارۆیەی بە بەردەوامی سیاسەتی فشاری زۆرینە بۆسەر رژیم زانی.
بەشی پترۆشیمی رژیمی ئاخوندی باری ئابوری سپای پاسداران دابین دەکات.
پەمپێئۆ، رۆژی هەینی 17ی جۆزەردان، لە تویتێکدا ووتی: ئامانج لە سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بۆسەر رژیم، رێگری کردنە لە تاران بۆ دروستکردنی نا ئارامی لەناوچەکە، و بەمەش دەسەڵاتدارانی ئێران بێبەش دەبن لەو داهاتەی کە بۆ دروستکردنی بشێوی لەناوچەکەدا بەکاری دێنن.
لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ووتویەتی:بە هۆی دابین کردنی باری ئابوری سپای پاسداران گەمارۆی خستۆتە سەر شیرکەتی پیشەسازی پترۆشیمی کەنداوی فارس. هەروەها وێڕای ئەوانە گەمارۆی خستۆتە سەر کۆی ۳۹ کۆمپانیای پێوەست بەوان لە وڵاتانی دیکە.
خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاندووە کۆمپانیای پیشەسازی پترۆشیمی کەنداوی فارس ٤۰لە سەدی کۆی بەرهەم هێنانی پترۆشیمی رژیمی ئێرانی لەدەست دایە و خاوەنی ٥۰لە سەدی هەناردەکردنی پترۆشیمی رژیمی ئاخوندیە،و بە گەمارۆ خستنە سەریان، بەشی پترۆشیمی رژیمی ئاخوندی لە سەرچاوەکانی بێبەش دەکرێ. ئامانجیشیان لەم هەنگاوە هەڕەشە کردنە لە تەواوی ئەو کۆمپانیایانەی کە هێڵی ژیانی ئابووری سپای پاسداران دابین دەکەن.