به‌داخه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانانی هه‌تاوی، مامی کاک بەختیار عەزیزی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خه‌بات به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه له ته‌مه‌نی ٩٨ ساڵی دا لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. حاجی حه‌سه‌ن ڕه‌سول پوور،دڵسۆزی سازمانی خه‌بات و مامی کاک به‌ختیاری عه‌زیزی، ئه‌ندامی ڕێبه‌ری سازمانی خه‌بات، به‌هۆی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشی درێژ خایه‌نه‌وه، ماڵئاوایی له ژیان کرد. حاجی حه‌سه‌ن ڕه‌سول پوور، که‌سێکی نیشتمانپه‌ر بوو. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنه‌ی کۆچی دایی حاجی حه‌سه‌ن ڕه‌سول پوور، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری تێکۆشه‌ری به‌ڕێزیان، به‌تایبه‌ت کاک به‌ختیاری عه‌زیزی ده‌کات. جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.