لە درێژەی سیاسەتەکانی رژیم ئاخوندی ئێران بۆ بە بارمتەگرتنی هاووڵاتیانی بیانی بە ئامانجی وەرگرتنی پارە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رژیم ماوەی زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژە بەرپرسێکی سوئێدی یەکێتیی ئورووپای بە ناوی "یوهان فلودرس" بە بارمتە گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز; ئەم هاووڵاتییە سوئێدییە تەمەن ٣٣ ساڵە، کە بۆ دەزگای دیپلۆماسیی یەکێتیی ئورووپا کاردەکات، زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژە لەلایەن رژیمی ئێران زیندانی کراوە و دەسەڵات وەک ئامرازێکی گرنگ بۆ وەرگرتنی ئیمتیازات لە ڕۆژئاوا بەكاری دەهێنێت.
یوهان فلودرس; لە مانگی خاكەلێوەی ساڵی ڕابردوودا وەک گەشتیارێک لەگەڵ هێندێك لە هاوڕێیانی سوئێدی سەردانی ئێرانی کرد كە لەلایەن رژیمیوە بە بارمتە گیرا.