یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سەر سلێمان عەبدی

سەپاندنی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سەر سلێمان عەبدی
Tekoshan.Net

سلێمان عەبدی، مامۆستا و ئەندامی لقی سەقزی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان، بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای قەزاییی رژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سلێمان عەبدی، مامۆستای خەڵکی سەقز، لەم دواییانەدا لە لایەن دادگای ئینقلابی رژیم  لەم شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات" بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا. 
ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی" لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی سەقزەوە، سزای هەشت مانگ زیندان و ٧٠ قامچی بەسەردا سەپێندرا.


1 ساڵ و 2 مانگ و 17 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سەر سلێمان عەبدی

سەپاندنی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سەر سلێمان عەبدی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن