ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی کچەکەی ڕاگەیاند.
ئەمجەد ئەمینی لەم چاوپێکەوتنەدا پێداگری لەوە کردەوە: بۆ ڕێزگرتن لە ناو و یادی ژینای شەهید و ستەم لێكراو و بێتاوان و شادی ڕووحی پاکی و دڵنەوایی خانەوادەکەی و کەسوکار و هەموو خۆشەویستانی، بڕیارماندا ڕێوڕەسمی ساڵیادی بەڕێوە ببەین. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هەلوومەرجەکە ناتوانین بە فەرمی خەڵک بانگهێشتی ڕێوڕەسمەكە بکەین یان بە خەڵک بڵێین بەشداریی ڕێوڕەسمەكە بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ هەمووان دەزانن کە ژینا تەنیا سەر بە بنەماڵەی ئەمینی نییە، کچی ئێرانە و سەر بە هەموو وڵاتەکەیە و هەموو خۆشەویستانی ژینا وەک خانەوادەکەی وان. بۆیە گەل هەر بڕیارێک بدات، ئێمە گوێڕاگری ئەوانین
ناوبراو بە ئاماژە بە نیگەرانییەکانی دەسەڵاتدارانی رژیم وتی کە ئەوان دەیانەوێت لە هیچ دۆخێکدا بانگەشە نەكەین و خەڵك بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە نەکەین.