ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانان، ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، ڕایگەیاند کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ١٦ كەس لە هێزە نیزامییە سەرکوتكەرەكان کوژراون.
پاسدار رادان، سەركردەی هێزی سەرکوتی نیزامی دەسەڵات، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ لە شاری بۆجنورد بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسانی حکوومەت، بە هەڕەشە لە بەکرێگیراوانی ڕێژیم، دانی بەوەدانا کە ئەمساڵ ٤٠ لە هێزەکانیان سزای مردن دراون.