ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتدپرێس ڕایگەیاند، کۆمپانیای کەشتیوانیی یۆنانی "ئیمپایەر ناویگەیشن" لە ڕێککەوتنێکدا لەگەڵ داواکاری گشتیی فیدراڵی لە ئەمریکا، تۆمەتی قاچاخکردنی نەوت بۆ رژیمی ئاخوندی ئێران و پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکای قبوڵ كردووە.
تۆمەتەکانی ئەم کۆمپانیایە پێوەندیی بە کەشتیی نەوتهەڵگری دەستبەسەرکراوی "سوئز ڕاجان"ەوە هەیە و دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار غەرامە کراوە.
گرووپی "هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی" لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە ئەو نەوتكێشە گومان دەکرێت نەوتی خاو لە دوورگەی خارک لە باشووری ئێران بار بکات و بەنیازە بارەکەی بگوازێتەوە بۆ چین.