بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەكانی بەلووچستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ناوچەی سەراوان بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە "ڕەحمەت گۆمشادزەهی"، کوڕی پەهلەوان و خەڵکی موتور کادربەخش لە شارۆچكەی خاش ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان کە پێشتر لە شوێنی تەقەکردنەکەدا كەمینیان دانابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوە بۆ وەستان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییانە کردووە.