مۆژگان ئیفتخاری، دایکی ژینا ئەمینی لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: ژینا خۆشەویستی خاڵە گیانی بوو و خاڵە گیانیش شانازیی ژینا گیان بوو. ناوبراو هەروەها داوای ئازادکرانی سەفا عائیلی، براکەی کردووە کە لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی رژیم گیراوە و هەتا ئێستاش لە گرتووخانەیە. شایانی باسە خانەوادەی ئەمینی سەرەڕای فشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم، ڕایانگەیاندووە لە ساڵیادی شەهید کرانی ژینا ئەمینی لەسەر مەزارەکەی بەڕێوە دەچێت.