خەباتمێدیا: بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممه ۱۸ی خەرمانی ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە بەشی كوڕانی زانکۆی بێهێشتی، بەرپرسانی بەشەناوخۆییەکان چوونەتە ژووری خوێندکاران و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان خستووەتە دەرەوە. هەروەها لە جوڵەیەکی سەیردا بەرپرسانی بەشەناوخۆییەکان دەرگای بلۆکەکانیان قفڵ کردووە!
زۆربەی خوێندکارانی نێو بەشەناوخۆیییەكە خوێندكارانێكن كە دەبێ لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرگری لە تێزەکانیان بکەن و بەو هۆیەوە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە مانەوە لە بەشەناوخۆییەکەدا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش زانکۆ وادەی چۆڵکردنی بەشەناوخۆییەکان درێژ ناکاتەوە، ئێستاش بۆ ئەوەی خوێندکاران ناچار بکەن ژوورەکان چۆڵ بکەن، بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ژوورەکانەوە و تەنانەت بەشێک لە کەلوپەلەکانیشیان لە ژوورەکان دەرهێناوە. لە ئێستادا زۆرێک لە خوێندکاران لە دەرەوەی بەشەناوخۆییەکەیانن و ناتوانن بچنە ژوورەوە.