خەباتمێدیا: کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسیی پێشوو لە ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و بە ئاماژەدان بە بانگهێشتی بۆ دادگا لە ٢٦ی خەرمانان، نووسیویەتی؛ ئێمەی کرێکاران تەنها بە تۆمەتی بەرگریکردن لە مافی ژیان دەبرێینە دادگا!
لە کاتێکدا گەندەڵکاران چەند هەزار ملیار تا ئێستاش تاڵان دەکەن،
ئەمە دادپەروەریی قەزایییە.!؟
کامەران ئاشناگەر، چالاکی كرێكاری دانیشتووی شاری سنە، جارێک لە ناڕەزایەتییەكانی خەزەڵوەری ٩٨ و جارێكی دیكە لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە گیرا بوو.