میلاد سەفەری، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ لە شاری مێهرشاری کەرەج لە لایەن هێزە بەکرێ گیراوەکانی دەسەڵات، تەقەی لێکرا و چاوی بریندار بوو.
میلاد دەڵێت نزیکەی ساڵێک لە تەقە كردن لە چاوم تێدەپەڕێت، تەقەیەک کە ڕەوتی ژیانمی بە تەواوی گۆڕی. چارەنووسێک کە من پێی دڵخۆشم و پڕە لە ئازار و تووڕەیی، هیوا و شانازی، هێشتا بەرەو پێشەوە دەڕۆم و ڕۆژەکان دەژمێرم تا بەو چاوەوە دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانە و ڕووخانی ئەم دیکتاتۆرییە و ئازادی وڵات و گەلەکەم ببینم .