ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ترۆریستە نیزامییەكانی ڕژیم لە دەروازەی شاری زاهێدان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥ کرد و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی بەلووچ كوژران.
بە وتەی شایەتحاڵان: "هێزە چەكدارەكانی ڕژیم بە بێ ئاگادار كردنەوە تەقەیان كردووە و دواتر دوو كەس لەوان كە چەكدار بوون تەرمەكانیان داوەتە بەر لێدان و گولـلەبارانیان کردوون، ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی ئامادەبووی شوێنی ڕووداوەکەی لێکەوتەوە".
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی کوژراوەکان لەبەردەستدا نییە.