خەباتمیدیا: لە کاتێکدا ١٨ مانگ بەسەر بێسەروشوێن کردنی پێژمان مورادی لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی ترۆریستی تێدەپەڕێت، هەندێ بەڵگە ئاماژە بە دادگاییکردنی نهێنی ناوبراو لە لایەن دادگای ڕژیم لە سنە دەکەن!
هەرچەند ١٨ مانگ بەسەر ڕفاندنی پژمان مورادی تێپەڕ دەبێت، بەڵام بەرپرسانی دامودەزگاکانی ئیتلاعات و قەزایی دەسەڵات، خۆیان لە وڵامدانەوە سەبارەت بە چارەنووسی ئەم لاوە کوردە بەدوور دەگرن.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر چارەنووسی پێژمان نییە و خانەوادەکەی شەو و ڕۆژ لە نیگەرانییەکی بەردەوامدان.
پێژمان مورادی، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ڕەوانسەری کرماشان، لە ٢٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.