خەباتمیدیا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، "سەمیرە ئەحمەدی" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەقزەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی، بەبێ بڕیار و بەڵگەی دادگا ڕفێندرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری گرتن و تۆمەتە ساختەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوبراو لەبەردەستدا نییە.