پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

خەباتمێدیا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنووری بانە و سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکەش

خەباتمێدیا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنووری بانە و سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە گوندی زەڵێی بانە تەقەیان لە کاسبکارێک بەناوی محەممەد حوسێن نژاد، تەمەن 33 ساڵ، کوری عوسمان کردووە و لە ناو باخەکەی خۆیدا کوشتوویانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە رایگەیاندووە کە محەممەد خاوەن بار بووە و هێزەکانی سپای پاسداران لە ناو باخەکەی خۆیدا دوای ئەوەی بێڕێزییان پێکردووە، داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە مەودای چەند مەتری کوشتوویانە.
محەممەد خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی سێشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و کۆلبەرێک بەناوی عەبداللە، خەڵکی ئاوایی بوبانیەی سەردەشت، بریندار کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاندووە کە عەبداللە بە دوو فیشەک پێکراوە و یەکێک لە فیشەکەکان بەر گورچیلەی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ‌گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی خدر لە کاتی هەڵاتن دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە هەڵدێرێک کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.


5 ساڵ و 5 مانگ و 7 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکارێک لە سنورەکانی بانە و سەردەشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن