بەپێی هەواڵی گەیشتوو شەوی ڕابردوو ۲٤خەرمانانی ۱٤٠۲هەتاوی لە شارەکانی بۆکان، بانە، سنە، سەقز، پیرانشار، شنۆ، مەریوان، ئابدانان، کرماشان، مەهاباد، ئیلام، تاران، خەڵک بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیانی ئازادی، و داگیرساندنی ئاگر لە شەقامەکان زەنگی مانگرتنەکان و ڕاپەڕینە گشتێکانیان لێدا.بەکرێگیراوانی خامنەیی فەرمانیان دا بانگ لە مزگەوتەکانی شاری بوکان قەدەغە بکرێت، هەروەها بەهۆی ترس لە بە کارهێنانی بڵینگۆی مزگەتەکان بۆ ووتنەوە ی درووشم و سرودی نەتەوەیی لە لایەن ئازادیخوازان، ،بۆ ماوەی ٤٨ سەعات بانگیان لە مزگەوتەکان قەدەغە کرد، بەشی ڕێگاوبانی شاری بانە ڕایگەیاند کە تونێلی گەردەنەخان گیراوە و لەژێر چاکسازیدایە. بە داخستنی ڕێگای سەقز بانە دەیانەوێت ڕێگری لە چووی خەڵک و بوونیان لە گۆڕستانی ئایچی بکەن.